هەڵبژاردنی یانەکان چی گۆڕی ؟؟

هەڵبژاردنیان بۆ ئەنجام نەدراوە

هه‌ردى حه‌سه‌ن له‌ كه‌لاره‌وه‌ ئاماده‌یكردووه‌

چوار یانە بەنمونە
هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەکانی ئەم سنورە(شێروانە ، دەربەندیخان ، ڕزگاری ، کفری) کۆتایی هات جگە لە یانەکانی (خانەقین ، جلولا ، هاوکاری دووز)نەبێ هەڵبژاردنیان بۆ ئەنجام نەدراوە بەهۆی دۆخی ئەمنی ئەو ناوچانەوە بڕیار دراوە هەڵبژاردنی ئەو یانانە تا کاتێکی نادیار دوابخرێت.

یانەی_شێروانە
ستافی کارگێری یانەی شێروانە لە (۷) کەس پێکدێت لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا (٦) کەسیان کە لە چوار ساڵی ڕابردوو لە دەستەی کارگێڕی بونە دووبارە هەڵبژێردرانەوەو (١) کەسی نوێ هاتە نێو کارگێڕی ئەو یانەیەوە.

یانەی_دەربەندیخان
ستافی کارگێری یانەی دەربەندیخان لە (۷) کەس پێکدێت لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا (٤) کەسیان کە لە چوار ساڵی ڕابردوو لە دەستەی کارگێڕی بونە دووبارە هەڵبژێردرانەوەو (٣) کەسی نوێ هاتە نێو کارگێڕی ئەو یانەیەوە.

یانەی_ڕزگاری
ستافی کارگێری یانەی ڕزگاری لە (۷ ) کەس پێکدێت لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا (٥) کەسیان کە لە چوار ساڵی ڕابردوو لە دەستەی کارگێڕی بونە دووبارە هەڵبژێردرانەوەو (٢) کەسی نوێ هاتە نێو کارگێڕی ئەو یانەیەوە.

یانەی_کفری
ستافی کارگێڕی یانەی کفری له (٧) کەس پێکهاتبوو بەڵام لەم ساڵدا بەهۆی کەمی ژمارەی پاڵێوراوان ستافی کارگێڕی ئەو یانەیە کەمکرایەوە بۆ (٥) کەس لەم ستافە نوێیەش (٢) کەسیان کە لە چوار ساڵی ڕابردوو لە دەستەی کارگێڕی بونە دووبارە هەڵبژێردرانەوەو(٣)کەسی نوێ هات نێو کارگێڕی ئەو یانەیەوە.

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز