نه‌ورۆز میواندارى قاسم ده‌كات

یارییه‌كیشى له‌گه‌ڵ جه‌ویه‌ ته‌واو نه‌كراوه‌

یارییه‌كانى گه‌ڕى شه‌شه‌م له‌ خولى نایابى عێراق ده‌ستپێده‌كات و نوێنه‌ره‌كه‌ى شارى سلێمانیش له‌ مه‌لعه‌به‌كه‌ میواندارى قاسم ده‌كات .

یارییه‌كه‌ رۆژى دووشه‌ممه‌ له‌ كاتژمێر ٣:٠٠ـى عه‌سر له‌سه‌ر یاریگاى سلێمانى ، ناسراو به‌ مه‌لعه‌به‌كه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت و هانده‌رانیش به‌ رێژه‌ى له‌ سه‌دا ٣٠ـى به‌و مه‌رجه‌ى كارتى كوتانى ڤاكسینیان هه‌بێت ده‌توانن ئاماده‌ بن .

نه‌ورۆز چوار یارى ئه‌نجامداوه‌و ته‌نیا خالێكى هه‌یه‌و یارییه‌كیشى له‌گه‌ڵ جه‌ویه‌ ته‌واو نه‌كراوه‌ .

سپۆرت میدیا – سلێمانى

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز