ناوبژیوانێكى نێودەوڵەتی كورد بانگهێشتكراوه بۆ به‌رێوه‌بردنى یارییه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى توركیاى ئه‌وروپا بۆ یارى گۆڵ بۆڵ بۆ نابینایان .
ئەژی محه‌مه‌د ناوبژیوانی نێوده‌ڵه‌تى كوردى گۆڵ بۆڵه له لێدوانێكى تایبه‌ت رایگه‌یاند ، بانگهێشتی فەرمی بۆ هاتووە لەلایەن IBSAوە بۆ بەشداریکردن و ناوبژیوانی لە یارییەکانی کۆتایی گەورەترین پاڵەوانێتی ئەوروپی A گۆڵ بۆڵی نابینایان لەتورکیاو له شارى سامسۆن له كۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا.
ئه‌ژى محه‌مه‌د مه‌حموود له‌دایكبووى ١٩٩٣ و ساڵى ٢٠١٩ بۆته ناوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تى و ٢٠١٩ پێشتریش پاڵه‌وانێتى رۆژئاواى ئاسیا بۆ گۆڵ بۆڵ ٢٠١٩ له ئه‌رده‌ن ناوبژیوانى كردووه .
به‌شى وه‌رزش – تایبه‌ت