پێشمەرگەی سلێمانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی خاڵێکی گرنگی لە کەربەلا وەرگرت و پارێزگاری لە پێشەنگی ڕیزبەندی کرد.
ئێوارەی سێشەممە ٢-١١-٢٠٢١ پێشمەرگەی سلێمانی لە گەڕی سێیەمی خولی پلەیەکی عێراق بووە میوانی یانەی کەربەلا بەهۆی نۆژەنکردنەوەی یاریگا نێودەوڵەتیەکەیان یاریەکە گوازرایەوە بۆ یاریگا کۆنەکەیان، یاریەکە بە بەهێزی دەستی پێکرد هەردوولا بە هێرشەکانیان وەڵامی یەکتریان دەدایەوە و نزیک بوو لە چەند لێدانێک پێشمەرگەی سلێمانی پێش بکەوێت بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.
لە گێمی دووەم یانەکەی خاوەن یاریگا باشتر دەرکەوتن بۆ گۆرینی ئەنجامەکە بەڵام بەرگریکاران و گۆڵپارێزی پێشمەرگەی سلێمانی بە نەخێر وەڵامیان ئەدانەوە یاریەکەش بە ئەنجامێکی خاوێن و بەبێ گۆڵ بەکۆتاهات، پێشمەرگەی سلێمانی بە کۆکردنەوەی ٧ خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ سەروو ڕیزبەندی کۆمەڵەی دووەمی گرتووە.
ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی