ئه‌مرۆ یارییه‌كانى خولى نایابى كوردستان له گه‌ڕى چواره‌م دووه‌م رۆژى تێپه‌راندو چه‌ندین یارى به‌رێوه‌چوون .
له یه‌كێك له یارییه‌كان ، له شارى سلێمانى و به دیاریكراوى له یاریگه‌ى زانكۆ، یانه‌ى نه‌ورۆز میواندارى هه‌ندرێنى كرد‌و یانه‌ى میوان توانى ٣-٢ یارییه‌كه بباته‌وه .
له یارییه‌كى تر‌ى هه‌مان گه‌ڕ، سه‌یدسادق میواندارى دهۆكى كرد‌و یانه نوێیه‌كه‌ى میوان و خاوه‌ن یاریگا توانى ٢-١ یارییه‌كه بباته‌وه .
له یارییه‌كى تر‌ى ئه‌مرۆ ، پێشمەرگەکانی سەمیر بابۆى راهێنه‌رى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە شەقڵاوەى بردەوە..
له یارییه‌كى تر‌ى هه‌مان گه‌ڕیش، زاخۆ توانى به گۆلێكى بێوه‌ڵام له شێروانه‌ى شارى كه‌لار بباته‌وه .
ریزبەندی خوله‌كه پاش كۆتایهاتنى یارییه‌كانى ئه‌م گه‌ڕه به‌م شێوه‌یه‌یه
١-هەندرێن ١٣ خاڵ
٢-سیروانی نوێ ۱۲ خاڵ
٣-پ. هەولێر ١٠ خاڵ
٤-سەیدسادق ١٠ خاڵ
٥- دهـۆک ٩ خاڵ
٦- زاخــــۆ ٨ خاڵ
٧- دەربەندیخان ۷ خاڵ
٨- ئارارات ۷ خاڵ
۹-نەورۆز ٦ خاڵ
١٠- چەمچەماڵ ٦ خاڵ
١١- سۆران ٦ خاڵ
١٢- شێروانە ٥ خاڵ
١٣- برایەتی ٥ خاڵ
١٤- هەولێر ٤ خاڵ
١٥- شەقڵاوە ۳ خاڵ
١٦ -هەڵــــۆ ٠ خاڵ