پێشمەرگەی سلێمانی کەوتە داوی یەکسان بوونەوە

ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە

ئێوارەی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ ، تیپى تۆپى پێى یانه‌ى پێشمەرگەی سلێمانی لە گەڕی چوارەمی خولی پلەیەکی عێراق میوانداری یانەی بەحری شاری بەسڕای کرد.

یارییەکە بە بەهێزی دەستی پێکرد پێشمەرگەی سلێمانی هەر زوو لە خولەکی ٨ لە ڕێگەی (چێنەر جەلال)ەوە گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، لە خولەکی ٢٣ بەهۆی پێکانەوە یاریزان (شوان مەحمود) یاریگایی بەرەو نەخۆشخانە بە جێهێشت و بەهەست هاوڕێ شوێنی گرتەوە، پاش ئه‌وه‌ یانەی بەحری سەرکەوتووبوون لە تۆمارکردنەوەی گۆڵی بەرامبەر لە خولەکی ٢٥ لە ڕێگەی یاریزان (ئەحمەد پعیب)ەوە و گێیمی یەکەم بەو ئەنجامە بە کۆتایهات.

لە گێمی دووەمدا هەردوو ڕاهێنەر بە پلانی جیاواز گەڕانەوە نێو یاریگا و لە هێرشێکی هەڵگەڕاوەدا ڕابەر جەلال (بە هەڵە) گۆڵی پێشکەوتنی بەحری تۆمارکرد دواتر چەندین گۆڕانکاری لەلایەن ڕاهێنەری پێشمەرگەوە ئەنجامدرا و هەریەک لە یاریزانن (ئاراس مستەفا و شوان کەمال و باکۆ عمر) بەشداریان پێکرا، تا به‌و هۆیه‌وه‌ پێشمەرگەی سلێمانی لە خولەکی ٧٥ لە ڕێگەی (دانا مستەفا)ەوە ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە .

هەرچەندە هێرشەکانی بەردەوامی هەبوو لە خولەکی ٩٠+٣ پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد بەڵام ناوبژیوان بە بیانوی ئۆفساید گۆڵەکەت ڕەتکردەوە و یاریەکە بە یەکسان بوونی هەردوویانە بە کۆتاهایهات بەم ئەنجامە پێشمەرگەی سلێمانی بە جیاوازی گۆڵ لە پێش ڕکابەرەکانیەوەیەتی لە کۆمەڵەی دووەمی خولی پلەیەکی عێراق.

ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز