تایكواندۆكارانى سلێمانى پاڵه‌وانى عێراقن

لە ئاستی چەندین کێشی جیاواز

لە شاری سلێمانی بە بەشداری ٨ یانە ، رکابەرییەکانی پاڵەوانێتیی تایکواندۆی عێراق بۆ کچان لە ئاستی پێشکەوتووان بەرێوەچوو.

رکابەرییەکانی پالەوانێتییەکە لە ئاستی چەندین کێشی جیاواز بوو کە یاریزانانی بەشدار رکابەرییان دەکرد .

سەرەنجام لەسەر ئاستی تاک و تیپ کچانی سلێمانی پلەی یەکەم و شەباب عەدەل پلەی دووەم و کچانی رانیەش سێیەم بوون .

بریاریشە چەندین یاریزان لەو رێگەیەوە بگاتە هەلبژاردەی تایکواندۆی کچانی عیراق بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکانی دەرەوە.

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز