له درێژه‌ى ئه‌و لێشاوه‌ى گه‌نجان و هاوڵاتیان به‌ره‌و وڵاتانى ئه‌وروپا گرتوویانه‌ته به‌ر ده‌یان یاریزان و وه‌رزشكارو راهێنه‌رو ناوبژیوانى كوردستانى تێدایه كه به‌شى زۆریان به‌هۆى خراپى بژێوى ژیانیان و نه‌گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان كاروانى رێگه‌یان گرتۆته به‌ر .
سپۆرت میدیا ؛ له بهدواداچۆنێكى مه‌یدانى ناوى چه‌ندین یاریزان و وه‌رزشكارى لا پارێزراوه كه به‌ره‌و ئه‌وروپا رۆیشتوون ، ئارام فه‌ره‌یدونى پاڵه‌وانى پێشووى گۆره‌پان و مه‌یدان و ناوبژیوانى تۆپى پێى كوردستان و عێراق له ئێستادا له وڵاتى ئه‌ڵمانیایه‌و پاش ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى رابردوو له خاكى بیلاروسیاوه گه‌یشته ئه‌و وڵاته .
هاوشێوه‌ی ئارام و ده‌یان یاریزانى دیكه‌ش ، بڕوا سه‌لامى یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى یارییه سیانیه‌كانى عێراق و پاڵه‌وانى عێراق و وڵاتانى عه‌ره‌ب پاش بێ هیوابوونى له مانه‌وه له كوردستان به‌ره‌و وڵاتانى ئه‌وروپا كۆچى كرد‌و له ئێستادا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى له وڵاتى ئه‌ڵمانیان .
هاوكات ماوه‌یه‌كه پێش ئێستا یاریزانى دیارى پێشووى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى سیداد ئه‌حمه‌د به‌ره‌و خاكى ئه‌وروپا به‌رێككه‌وت و له ئێستادا له وڵاتى به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌رده‌بات.
هه‌ر سیداد نییه له وڵاتى به‌ریتانیا به پێى به‌دواداچوونه‌كانى سپۆرت میدیا سه‌دان یاریزانى تیپه میللیه‌كانى له قه‌زاو شاره‌كانه‌وه روویان له وڵاتانى ئه‌وروپا كردووه به جۆرێك تیپى میللى هه‌یه له قه‌زاو ناحیه‌كان و شارى سلێمانیش نیوه‌ى پێكهاته‌كه‌ى كۆچى كردووه .
له رۆژانى رابردووش زانا حه‌ربى ، دامه‌زرێنه‌رى یارى ئێم ئێم ئه‌ى و پاڵه‌وانى یارییه هونه‌ره به‌رگرییه‌كان به‌ره‌و وڵاتانى ئه‌وروپا كۆچى كردوو هاوشێوه‌ى حه‌ربیش مه‌ریوان عه‌لى یاریزانى ئه‌و یارییه گه‌یشتۆته خاكى بیلاروسیا .
كۆچى یاریزانان له كوردستان ته‌نیا كوڕانى نه‌گرتۆته‌وه‌و چه‌ندین یاریزانى كچیش كه له ماوه‌ى رابردوو یاریزانى یانه‌كانى كوردستان بوون به هۆى كۆچى خێزانه‌كانیان ئێستا له وڵاتانى ئه‌وروپان .
سپۆرت میدیا – تایبه‌ت