هه‌ڵبژارده‌ى كاراتى پیاوانى عێراق ئه‌مرۆ شه‌ممه به‌ره‌و ئه‌ماره‌تى دوبه‌ى له وڵاتى ئیمارات به‌رێكه‌وتن به مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له ركابه‌رییه‌كانى پاڵه‌وانێتى جیهان بۆ یارى كاراتى كه بریاره رۆژى دووشه‌ممه ده‌ستپێبكات.
عێراق له ركابه‌رییه‌كانى كاتاو كۆمێنت به‌شدارى ده‌كات له ئاستى تیپ عێراق پشت به یاریزانانى كورد ده‌به‌ستێت كه پێكهاتوون له بینەر مستەفا، یوسف سه‌لام و په‌ژار مه‌هدى و بینه‌ر مسته‌فاش له‌سه‌ر ئاستى تاك به‌شداره .
له به‌شى كۆمیته‌ش پێنج یاریزان ركابه‌رى ده‌كات كه به‌شى زۆریان كورده كه پێكهاتووه له ره‌هه‌ند رێبوار‌و محه‌مه‌د مه‌حمودو شڤان عوسمان و مه‌به‌ست فایه‌ق
هاوكات سێ ناوبژیوانیش هاوشاندى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقن كه یه‌كێك له‌و ناوبژیوانانه كورده .
بۆ یه‌كه‌ك جاره له ئاستى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست پاڵه‌وانێتى جیهانى كاراتى به‌رێوه‌ده‌چێت و یارییه‌كانیش له رۆژانى 16 – 21 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
تایبه‌ت