باله‌ى یانه‌ نایابه‌كانى عێراق له‌ سلێمانى ده‌ستپێده‌كات

كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌میش له‌ شارى سلێمانى ده‌بێت

له‌ شارى به‌غداد كۆبوونه‌وه‌ى هونه‌رى پاڵه‌وانێتیی باله‌ى یانه‌كانى عیراق و تیروپشكى خوله‌كه‌ به‌رێوه‌چوو .

له‌ قۆناغى یه‌كه‌م یانه‌ به‌شداره‌كان به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ دابه‌شكراون ، كه‌ یارییه‌كانى له‌ رۆژانى ٢٧و ٢٨ ئه‌م مانگه‌ ده‌ستپێده‌كات ، سێ یانه‌ى كوردى به‌شدارن و كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م له‌ به‌غداد ده‌بێت و كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌میش له‌ شارى سلێمانى ده‌بێت .

ئه‌نجامى تیروپشكه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بوو
كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م ، شورته‌ – سناعه‌ – حه‌دیسه‌ – هه‌ولێر – به‌حرى – مه‌دینه‌- مه‌سافى- قه‌ره‌قوش

كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌م ، پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى – به‌ساتملى- جه‌یش- گازى جنوب – به‌له‌د- دووكان- حه‌بانیه‌ .

سپۆرت میدیا – به‌غداد

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز