تیپى تۆپى پێى یانه‌ی نه‌ورۆز به‌شدار له خولى نایابى عێراق بۆ ئه‌نجامدانى یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر زه‌ورا له خولى یانه نایابه‌كا گه‌یشته شاری كه‌ربه‌لا .
شه‌وى رابردوو پاش گه‌یشتنى یانه كوردیه‌كه بۆ شارى كه‌ربه‌لا یه‌كه‌م مه‌شق و ڕاهێنانی ئه‌نجام دا بۆ یاریه‌كه‌ی سبه‌ى سێشه‌ممه به‌رامبه‌ر یانه‌ی زه‌ورا له‌سه‌ر یاریگای نێوده‌وڵه‌تی كه‌ربه‌لا له گه‌ڕى نۆیه‌م له خولی نایابی عێراق كه بریاره فیكه‌ى ده‌ستپێكى له سه‌عات ٢:٣٠ـى نیوه‌رۆ بێت .
پێش ئه‌م یارییه نه‌ورۆز خاوه‌نى ٨ خاڵه له خانه‌ى سیانزه‌یه‌مى ریزبه‌ندییه‌و زه‌وراش به ١٨ خاڵ له پله‌ى سێیه‌مه‌و بۆ یارییه‌كه‌ش یانه‌ى میوان بێبه‌شه له یاریزانه به‌شداره‌كانى له هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى عێراق و نه‌ورۆزیش به ته‌واوى پێكهاته‌كه‌یه‌وه گه‌شتى كردووه .
سپۆرت میدیا