راھێنەرو یاریزانێکی سیروانی نوێ دەچنە تونس

پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتانی عەرەب بۆ ئاستی تازە پێگەشتووان

شه‌مام شوانى راهێنه‌رو دێرین به‌ختیارى یاریزانى گۆره‌پان ومه‌یدانى سیروانى نوێ ده‌چنه‌ وڵاتى تونس به‌ مه‌به‌ستى به‌شدارى له‌ پاڵه‌وانێتى تازه‌پێگه‌یشتوانى عه‌ره‌ب.

دوا بەدوای هەڵبژاردنی ڕاهێنەری یانەکه‌(شەمام شوانی)وەک ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عیراق بۆ گۆڕەپان و مەیدان و هاوکات کچە تازەپێگەشتوی یانەى سیروانى نوێ(دێرین بەختیار)وەک یاریزانی هەڵبژاردەی عیراق دوا بەدوای ئەنجامدانی یەکەیەکی مەشق و ڕاهێنان لەشاری بەغداد بڕیار وایە ڕۆژی دوو شەممە سەفەری وڵاتی تونس بکەن.

مەبەستی گه‌شته‌كه‌ى ئه‌و دووانه‌ بەشداریکردنه‌ لە پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتانی عەرەب بۆ ئاستی تازە پێگەشتووان .

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز