له گه‌ڕى یانزه‌یه‌مى خولى تۆپى پێى یانه نایابه‌كانى عێراق، رۆژى شه‌ممه له‌سه‌ر یاریگه‌ى سلێمانى ، تیپى تۆپى پێى یانه‌ى نه‌ورۆز میواندارى مینا ده‌كات .
یارییه‌كه له كاتژمێر ٢ـ نیوه‌رۆ ده‌ستپێده‌كات و بۆ ئه‌م یارییه‌ش چه‌ند رۆژێكه نه‌ورۆز به چڕى مه‌شقه‌كانى به‌رێوه‌بردووه تاوه‌كو سێ خاڵى یارییه‌كه له چنگ مینا بسه‌نێت كه ئه‌م وه‌رزه‌ى خوله‌كه دۆخى باش نییه‌و له ریزبه‌نده‌كانى كۆتاییه .
نه‌ورۆزى خانه خوێ بۆ یارییه‌كه بێبه‌شه له تواناكانى چۆمان ئه‌حمه‌دى گۆڵپارێزو هاورێ ئه‌نوه‌رى هێرشبه‌رى كه به‌هۆى كه‌ڵه‌كه‌بوونى كارته‌كانیان ناتوانن به‌شدار بن .