عێراق بووه‌ پاڵه‌وانى رۆژئاواى ئاسیا

له‌م جامه‌ ٦ یاریزانى كوردى تێدا بوو

هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق نازناوى دووه‌م چاپى پاڵه‌وانێتى لاوانى رۆژئاواى ئاسیاى ده‌سته‌به‌ركرد.

له‌ یارى كۆتایى جامه‌كه‌ كه‌ له‌ یاریگه‌ى مه‌دینه‌ له‌ به‌غداد به‌رێوه‌چوو ، عێراق به‌ لێدانى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ توانى نازناوه‌كه‌ به‌رز بكاته‌وه‌ .

یاریەکە له‌ كاتى یاسایى بە بێگۆڵ کۆتاییھات، بە جیاوازی لێدانی یەکلاکەرەوە عێراق بوو بە پاڵەوانی خولەکە پاش ئه‌وه‌ى ٣-٢ لێدانه‌كان كۆتایهات .

جێى بیرهێنانه‌وه‌یه‌ له‌و پێكهاته‌یه‌ى عێراق له‌م جامه‌ ٦ یاریزانى كوردى تێدا بوو .

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز