له قۆناغى شانزه‌یه‌مى جامى یانه‌كانى عێراق، نه‌ورۆز له‌سه‌ر یاریگه‌ى مه‌لعه‌به‌كه میواندارى كاره‌با ده‌كات .
یارییه‌كه رۆژى یه‌كشه‌ممه كاتژمێر ٢ـى نیوه‌رۆ ده‌ستپێده‌كات و پێش ئه‌م یارییه‌ش هه‌ردوو یانه به ته‌واوى پێكهاته‌ى سه‌ره‌كیانه‌وه مه‌شقه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
دوو ساڵى له‌سه‌ر یه‌كه یانه‌ى نه‌ورۆز كه له خولى نایابى عێراقیش به‌شداره ده‌گاته قۆناغى شانزه پاش ئه‌وه‌ى له چاپى رابردووش هه‌مان قۆناغى مسۆگه‌ر كرد .
سیستمى یارییه‌كانى جامى عێراق به شێوه‌ى یه‌ك یارییه‌و یانه‌ى سه‌ركه‌وتووش راسته‌وخۆ ده‌گاته قۆناغى هه‌شته‌م.
سپۆرت میدیا