بریاره له شارى سلێمانى ، بۆ ماوه‌ى پێنج رۆژ ركابه‌رییه‌كانى پاڵه‌وانێتى عه‌ره‌بى بۆ یارى شمشێربازى ده‌ستپێبكات .
له مێژووى ئه‌م یارییه‌دا ،خاتوو باخان عه‌دنان حه‌مه مه‌جید ، كه یاریزانێك و شمشێربازێكى ناوازه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بووه‌و ساڵانى ٢٠١٠ تاوه‌كو ٢٠١١ ده‌چێته دوو پاڵه‌وانێتیی عه‌ره‌ب و پاڵه‌وانێتى شمشێربازی جیهانیش له ئه‌رده‌ن ٢٠١١.
به‌ده‌ر له باخانیش یاریزانى كورد نوگوڵ خه‌سره‌و به‌شدارى پاڵه‌وانێتى عه‌ره‌بى كردووه له هه‌مان ساڵه‌كانى یاریكردنى باخانى هاورێى .
عێراق له‌م پاڵه‌وانێتییه‌ى به‌شداریكردووه ، ته‌نیا به یاریزانانى ناوه‌راست و باشوور به‌شداره‌و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى عێراقیش پێنج وڵاتى تر‌ى عه‌ره‌بى ركابه‌رى ده‌كه‌ن .
سپۆرت میدیا – تایبه‌ت