له نێو هۆڵى داخراوى یانه‌ى وه‌رزشى سلێمانى ، پاڵه‌وانێتى وڵاتانى عه‌ره‌ب بۆ شمشێربازى ده‌ستیپێكرد كه بریاره تاوه‌كو رۆژى سێشه‌ممه ركابه‌رییه‌كانى به به‌شدارى نۆ وڵات به‌رده‌وام بێت .
به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆلۆمپیی عێراق و سه‌رۆكى یه‌كێتیی شمشێربازى وڵاتانى ئاسیا‌و عه‌ره‌بى ئێواره‌ى ئه‌مرۆ هه‌ینى ئاهه‌نگى كردنه‌وه‌ى یارییه‌كان ده‌ستیپێكردو نمایشێكى تیپى فۆلكۆرى میلى سلێمانى جۆش و خرۆشێكى كوردانه‌ى به میوانه عه‌ره‌بیه‌كان و وڵاتان دا.
پاشان ركابه‌رییه‌كانى یه‌كه‌م رۆژ ده‌ستیپێكردو شمشێربازانى عێراق و كوه‌یت و لوبنان كۆنترۆلى میدالیاكانى یه‌كه‌م رۆژیان نووسیه‌وه .
هه‌رێز جه‌مال