هه‌ولێر راهێنه‌ره‌كه‌ى دوورخسته‌وه‌

لەگەڵ راهێنەرێک دەگەنە رێککەوتنی کۆتایی

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/١٢/١٣ دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر، بڕیاریاندا بە دوورخستنەوەی راهێنەری پیشەگەری تونسی (تاریق جەریا) لە مەشق و راهێنانی تیپی تۆپی پێی یانەکە بەشداربوو لە خولی نایابی عێڕاق.

جێگەی باسە، دەستەی کارگێری یانەکەمان، لەگەڵ چەند راهێنەرێک لە گفتوگۆدایە.

بەڵام بە شێوەیەکی کاتی و تا ئەو کاتەی لەگەڵ راهێنەرێک دەگەنە رێککەوتنی کۆتایی، (ئەحمەد مناجد) وەک راهێنەر ئەرکی مەشق و راهێنانی یانەی هەولێر لە ئەستۆ دەگرێت.

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز