له گه‌ڕى شه‌شه‌مى خولى پله‌یه‌كى یانه‌كانى كوردستان ، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه چه‌ندین یارى به‌رێوه‌چوو .
له سه‌ر یاریگاى سلێمانى ( مه‌لعه‌به‌كه) هه‌ردوو یانه‌ى سلێمانى و بازیان به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستانه‌وه‌و بازیانى میوان توانى به دوو گۆڵى بێوه‌ڵام یارییه‌كه بباته‌وه .
له یارییه‌كى تر‌ى هه‌مان گه‌ڕ، بابان له ده‌ره‌وه‌ى یاریگه‌ى خۆى توانى ٢-١ له هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید بباته‌وه‌و رانیه‌ش دێربى راپه‌رینى له چوارقورنه برده‌وه به گۆلێكى بێوه‌ڵام .
هه‌رچى یارى كۆیه‌و رزگارى بوو ، به دوو گۆڵ بۆ هه‌ردوولا كۆتایهات و خانه‌قین و قه‌ڵادزێش به گۆلێك هاتنه ده‌ر .
تۆڕى په‌یامنێرانى سپۆرت میدیا