له نێو باره‌گاى یه‌كێتیی تۆپى پێى عێراق ، رۆژى سێشه‌ممه تیروپشكى خولى لاوان و تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه نایابه‌كانى عێراق به‌رێوه‌ده‌چێت .
به پێى ئاگادارینامه‌یه‌كى یه‌كێتیی تۆپى پێى عێراق، له كاتى دیاریكراو ده‌بێت نوێنه‌رى یانه به‌شداره‌كان ئاماده‌ى تیروپشكه‌كه ببن و له‌و چوارچێوه‌یه‌ش شێوازى به‌رێوه‌چوونى خوله‌كه ئاشكرا ده‌كرێت .
له خولى نایابى عێراق بۆ ئاستى لاوان و تازه‌پێگه‌شتووان ٢٠ یانه به‌شدارده‌بن و به‌شداریكردنیش له‌و خوله‌كه ناچارییه‌و له كوردستانه‌وه هه‌ریه‌كه له یانه‌كانى نهورۆزو هه‌ولێرو زاخۆ به‌شدارن .
تایبه‌ت به سپۆرت میدیا