مه‌دالیایه‌كى تر بۆ كاراتیزانێكى كورد

ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ یاریزانى كاراتى هه‌ڵبژارده‌ى عیراقه‌

له‌ دووه‌م رۆژى ركابه‌رییه‌كانى پاڵه‌وانێتى كاراتى ئاسیا كه‌ له‌ وڵاتى كازاخستان ركابه‌رییه‌كانى به‌رێوه‌ده‌چن ، یاریزانێكى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى عیراق مه‌دالیایه‌كى برده‌وه‌ .

رابه‌ر زاهیر ، راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى كاراتى عیراق له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت رایگه‌یاند ، ره‌وه‌ند ئه‌یوب یاریزانى كوردى هه‌ڵبژارده‌كه‌ ئه‌مرۆ له‌ پاڵه‌وانێتى ئاسیا پله‌ى سێیه‌مى له‌ ئاستى خۆى ده‌سته‌به‌ركردو مه‌دالیایه‌كى بۆ عێراق برده‌وه‌.

ره‌وه‌ند ئه‌یوب دانیشتووى شارى هه‌ڵه‌بجه‌یه‌و ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ یاریزانى كاراتى هه‌ڵبژارده‌ى عیراقه‌و پێشتریش به‌شدارى پاڵه‌وانێتى ئاسیاو عه‌ره‌بى كردووه‌ .

ئه‌وه‌ دووه‌م مه‌دالیایه‌ یاریزانانى كورد بۆ هه‌ڵبژارده‌ى عیراق ده‌سته‌به‌رى ده‌كه‌ن پاش ئه‌وه‌ى دوێنێش بینه‌ر مسته‌فا توانى پله‌ى سێیه‌مى ئاستى خۆى ده‌سته‌به‌ر بكات .

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز