به گۆلێكى كوشنده‌ى پیشه‌گه‌رى مۆریتانى ، نه‌ورۆز سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى له ده‌ره‌وه‌ى یاریگه‌ى خۆى له‌سه‌ر حسابى نه‌جه‌ف نووسیه‌وه .
ئێواره‌ى ئه‌مرۆ له چوارچێوه‌ى گه‌ڕى چوارده‌یه‌مى خولى نایابى تۆپى پێى عێراق، نه‌ورۆز بووه میوانى نه‌جه‌ف و یانه كوردیه‌كه توانى به گۆلێكى كوشنده‌ى بیلال له خوله‌كى ٨٨ له نه‌جه‌فى سێیه‌مى وه‌رزى رابردوو بباته‌وه .
به‌و ئه‌نجامه‌ش نه‌ورۆز خاله‌كانى به‌رزكرده‌وه بۆ ١٣ خاڵ و به‌ره‌و خانه‌كانى سه‌ره‌وه‌ى ریزبه‌ندى هه‌ڵكشا .
به‌شى وه‌رزش