نزار مه‌حروس ئیمزاكه‌ى بۆ هه‌ولێر كرد

یانەی هەولێر شایەنی ئەو شوێنە نییە

ئێواره‌ى ئه‌مرۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نووسى ، یانه‌ى هه‌ولێر نزار مه‌حروسى وه‌ك راهێنه‌رى نوێى تیپى تۆپى پێى به‌شدار له‌ خولى یانه‌ نایابه‌كانى عیراق ناساند .

زار مەحروس راهێنەری نوێی یانەی هەولێر له‌ لێدوانێكى بۆ دەزگە راگەیاندنەکان وتى “دڵخۆشم بە گەڕانەوەم بۆ هەولێر و ئێمە یادگاری جوانمان لەگەڵ ئەو شارە و ئەو یانەیەدا هەیە، بەداخەوە ئێستە یانەکە لە دۆخێکی باش نییە، یانەی هەولێر شایەنی ئەو شوێنە نییە و دەبێ لە جێگەیەکی باشتر بێت”

وتیشى “پێویستە هەموومان بە یەکەوە (دەستەی کارگێڕی، ستافی راهێنەران، یاریزانان، راگەیاندنکاران و هاندەران) بە یەک دەست لە پێناو باشتر کردنی دۆخی یانەی هەولێر کار بکەین”.

سپۆرت میدیا – هه‌ولێر

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز