یارییه‌كه‌ى نه‌ورۆز له گه‌ڕى شانزه‌یه‌م له خولى نایابى تۆپى پێى عێراق به شكست بۆ یانه‌كه‌ى شارى سلێمانى كۆتایهات .
نه‌ورۆز ئه‌مرۆ شه‌ممه له یاریگه‌ى شه‌عب له به‌غداد بووه میوانى ته‌ڵه‌به، یانه‌ى میواندار توانى به گۆڵێكى بێوه‌ڵام كه وه‌كاع ره‌مه‌زان له گێمى دووه‌م تۆماریكرد نه‌ورۆز تووشى شكست بكات .
به‌و ئه‌نجامه‌ش نه‌ورۆز به ١٣ خاڵ له خانه‌ى پانزه‌یه‌مى ریزبه‌ندى دابه‌زیه خانه‌ى حه‌ڤده‌یه‌م .
له یارییه‌كى تر‌ى هه‌مان گه‌ڕ، یانه‌ى زاخۆ به گۆلێكى یه‌كسان له‌گه‌ڵ سناعه هاته ده‌ره‌وه‌ى یاریگه .
دێسكى عێراقى سپۆرت میدیا