
بارزان ئه‌كره‌م
نزیكه‌ی 30 فیدراسیۆنی وهرزشیممان هه‌یه، سه‌ر به لێژنه‌ی ئۆڵمپین، كه له ئێستادا په‌كی كه‌وتووه، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه هه‌موو پاره‌ی بۆ خه‌رج بكرێت، به‌شێوه‌ی خولی درێژ و ساڵانه چالاكییه‌كانیان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، پێویستیان به ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌نج و لاو ده‌بێت، تا بیانهێنن وه‌رزش بكه‌ن، به‌ڵام پێویسته ئه‌و لاوانه پاره‌یه‌كی باش وه‌ربگرن و بۆ سه‌رچاوه‌ی بژیوی ژیانیان دابین بكه‌ن، ئه‌و كات ژماره‌یه‌كی زۆری لاوانهكان وه‌رزش ده‌كه‌ن و تواناكانیان ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌گه‌ن به سه‌رچاوه‌ی دارایی خۆیان.
ئه‌گه‌ر لێژنه‌ی ئۆڵمپی ناتوانێت خۆی له‌م دۆخه مردووه‌ی رزگار بكات، با له رێگه‌ی ده‌سته‌یه‌ك یا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك ئه‌و كاره بكرێت و ده‌ست به چالاكییه‌كان بكرێته‌وه، ئه‌وكات گه‌نجه‌كان له بری په‌نابردنه به‌ر توندوتیژی و چوونیان بۆ شوێنه خراپه‌كان و نزیكبوونه‌وه له كێشان و خوادرنهوهی شتی خراپ، به وه‌رزشه‌كه خه‌ریك ده‌بن و كه‌سێكی رۆشه‌نبیر و ته‌ندروستیان لێ به‌رهه‌م دێت.
جگه له‌وه‌ش له ساڵانی داهاتوو یاریزانمان له پاڵه‌وانێتییه گه‌وره‌كانی جیهان ده‌بێت، به‌ڵام به مه‌رجێك ئه‌و ده‌سته وه‌رزشییه یا بهڕێوهبهڕایهتییهكه نه‌بێته شوێنی بندیوار و ئیشنهكهر و مشه‌خۆره‌كانی كوردستان.
داوا له سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كه‌م له رێگه‌ی لێژنه‌یه‌كی پاك و دوور له كه‌سانی به‌رژه‌وه‌ندیخواز، لێپێچینه‌وه له دۆسیه‌ی وه‌رزش بكات، چیدیكه گوێ به‌وانه نه‌دات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌موو شتێك و شكستێكی وه‌رزشی كوردستان ده‌شارنه‌وه و به وێنه‌ی شكلی و دروشمی باق و بریق فێڵ له خه‌ڵك ده‌كه‌ن و حكوومه‌تیش فریوده‌ده‌ن. باسی تۆپی پێ ناكه‌م ئه هه‌موو پاره و كاته‌ی بۆ خه‌رج كراوه و یه‌ك هه‌نگاوی دروستیشمان نه‌هاوێشتووه.