ئافرەتانی هەولێر سەرکەوتنێکی تریان لە خولی فوتساڵدا تۆمارکرد

هەنگاوێکی دیکە و گەورەی نا

‎له چوارچێوەی بەڕێوەچوونی یارییەکانی گەڕی شەشەمی خولی فوتساڵی کچانی کوردستان ئافرەتانی هەولێر لە پارێزگای دهۆک رووبەرووی کچانی یانە گارە بوونەوە.

‎ئافرەتانی هەولێر وەک یارییەکانی پێشووی سەرکەوتنێکی دیکەیان تۆمارکرد بەئەنجامی شانزدە گۆلی بێ بەرامبەر براوەی یارییەکە بوون.

‎بەم سەرکەوتنەش ئافرەتانی هەولێر هەنگاوێکی دیکە و گەورەی نا بۆ بەدەست هێنانی نازناوی ئەم وەرزەی خول.

به‌شى وه‌رزش

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز