یارییەكانی خولی پلەدووی كۆمەڵەی سلێمانی دواخران

كەش‌و هەوا‌و ئاستەنگی هاتووچۆی نێوان شارەكان

بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆرو سەختی هاتووچۆ لەنێوان زۆربەی شارەكانی كوردستان‌ یاریەكانی ئەم هەفتەیەی خولی پلە دووی یانەكانی كۆمەڵەی سلێمانی بۆ هەفتەی داهاتوو دواخران.

یەكێتی تۆپی پێی سلێمانی ئاگاداری گشت یانە بەشداربووەكانی خولی پلە دووی یانەكانی كۆمەڵەی سلێمانی دەكاتەوە بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر‌و خراپی كەش‌و هەوا‌و ئاستەنگی هاتووچۆی نێوان شارەكان، یاریەكانی ئەم هەفتەی خولەكە كە بڕیاربوو ڕۆژی چوارشەمە ئەنجام بدرێت دواخرا بۆ هەفتەی داهاتوو.

بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی سەرما‌و بارینی بەفرو بارانێكی زۆر‌و نەگونجانی یاریەگاكان بۆ یاریكردن بەشێك لەیاریەكانی ئەم هەفتەیە خولی پلەیەكی كوردستان دواخران.

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز