ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌كى ژماره‌یه‌كى فوتساڵى كوردستان و عێراقه‌و یه‌كه‌م یاریزانى كورده له خولى عێراق نازناوى باشترین یاریزانى جامى عێراقى بردۆته‌وه ، ئه‌و له كه‌ركوك له دایكبووه‌و ئێستاش یاریزانى فوتساڵى ئافره‌تانى دهۆكه .
له دیدارێكى تایبه‌تى سپۆرت میدیا، دێرین سه‌ربوورده‌ى ژیانى خۆى باس ده‌كات .
دێرین مەحمود کێیەو ساڵی چەند لە دایکبووە ؟
دێرین مه‌حمود ، كچه یاریزانى دیارى تۆپى پێ له ساڵى ٢٠٠٠ له‌دایكبووه
لەساڵی چەند دەستت کردوە بە وەرزش لە کوێوە ؟
له ساڵى ٢٠١٤ ده‌ستم كردووه به وه‌رزش سه‌ره‌تا له قوتابخانه‌كه‌م كه ئه‌ویش قوتابخانه‌ى ژاڵه بوو ، به تایبه‌ت له رێگه‌ى مامۆستا دلارانه‌وه بوو كه تاماوم سوپاسى ده‌كه‌م .
یەکەم بەشداریت لەگەڵ یانەکان کەی بوو؟
یاریت بۆ کام یانە کردووە ؟ ئەنجامت لە کوردستان چی بووە ؟
یه‌كه‌م به‌شداریم له‌گه‌ڵ یانه‌ى فه‌تات كه‌ركووك بوو له ساڵى كه‌ركووك بوو له ساڵى ٢٠١٥ .
یاریم بۆ یانه‌كانى فه‌تاتى كه‌ركوك و سه‌وره‌و ئافره‌تانى هه‌ولێرو ئافره‌تانى دهۆك و نه‌فتى شیمال و گازى شیمال كردووه ، پله‌ی یه‌كه‌مم له‌گه‌ڵ ئافره‌تانى دهۆك له وه‌رزى ٢٠٢٠-٢٠٢١به‌ده‌ستهێناوه‌و پله‌ى یه‌كه‌مم له‌گه‌ڵ ئافره‌تانى هه‌ولێر له وه‌رزى ٢٠١٧-٢٠١٨ ده‌سته‌به‌ركردووه .
له ساڵى ٢٠١٦ یه كه م به شداریم بوو بو خولى عێراقى بو یاریگاى كراوه كه ئه ویش گازى شمال بوو، له‌و پاڵه‌وانێتییه پله‌ى یه‌كه‌ممان ده‌سته‌به‌ر كرد له ژێر سه‌رپه‌رشتى مامۆستاى زۆر به‌رێز ، مامۆستا قاسم جه‌میل ، ساڵى ٢٠١٧ پله‌ى سێیه‌ممان له‌گه‌ڵ گازى شیمال ده‌سته‌به‌ركرد له فوتساڵ له‌گه‌ڵ گازى شیمال ، هاوكات له ساڵى ٢٠١٩ له گه‌ڵ نه‌فتى شیمال پله‌ی یه‌كه‌ممان له‌گه‌ڵ نه‌فتى شیمال ده‌سته‌به‌ركردو خه‌ڵاتى باشترین یاریزانى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌م پێبه‌خشرا .
ئەی لە خولی عێراق بۆ کوێ یاریت کردوە ؟ ئەنجامەکەنت چۆنن ؟
له وه‌رزى ٢٠٢٠-٢٠٢١ له‌گه‌ڵ یانه‌ى قوه‌جه‌ویه پله‌ى یه‌كه‌مم له‌گه‌ڵ یانه‌ى قوه‌جه‌ویه ده‌سته‌به‌ركرد له‌جامى عێراق،له ژێر راهێنه‌رى و سه‌رپه‌رشتى مامۆستا مه‌زن كه له‌وێش توانیم ببمه باشترین یاریزانى پاڵه‌وانێتییه‌كه .
خەونی دێرین تا کوێیە ؟
خه‌ونى من تا راده‌یه‌كى باش هاتۆته دى ، ئه‌ویش له زۆربه‌ى خوله‌كان به باشترین یاریزانى خوله‌كه ده‌ستنیشانكراوم ، ته‌نیا خه‌ونێكى ترم ماوه كه ئه‌ویش ئیشه‌ڵا دێته دی.
ئاستی فوتساڵی کچان بە لاتەوە چۆنە ؟
تا راده‌یه‌ك گرنگى دان به یارى فوتساڵ و تۆپى پێى ئافره‌تان له كوردستان باشتره وه‌ك له عێراق به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه خه‌ریكه ئێره‌شمان له‌به‌رچاوه‌خه‌ن به‌هۆى ئه‌و بێ سه‌روبه‌رییه‌ى كه هه‌یه‌و ده‌كرێت له خوله‌كه .
کێ زۆر هاندەرو پاڵپشتە؟
خێزانه‌كه‌م باشترین هانده‌رى منن و سوپاسى یه‌ك به یه‌كیان ده‌كه‌م ، هه‌میشه پاڵپشت و مایه‌ى سه‌ربه‌رزى منن ، هه‌روه‌ها هاورێ و خزم و دۆستانیش .
سپۆرت میدیا – تایبه‌ت