یاریزانانى گه‌رمیان كۆنترۆڵى خولى نایابى عێراق و خولى پله‌یه‌كى تۆپى پێى عێراقیان كردووه ، له نێو تیپهكانیشان وه‌ك یاریزانى سه‌ره‌كى تیپه‌كانیان رۆڵ ده‌گرێن .
له سنوورى گه‌رمیان و شارى كه‌لار یاریزانان ، هه‌ڵۆ فایه‌ق و به‌مۆ فایه‌ق و بیلال ساڵح له پێكهاته‌ى یانه‌ى هه‌ولێرى به‌شدار له خولى نایابى عێراق ، له ریزه‌كانى نه‌ورۆزیش هه‌ریه‌كه له یاریزانان هه‌ستیار دڵشادو شێروان كوردستان و هاورێ ئهنوهرو پێشتریش له قۆناغى یه‌كه‌م هه‌ڵمه‌ت عادل له ریزه‌كانى یانه‌كه بوون و بۆ قۆناغى دووه‌میش ئاكۆ نورى له چه‌مچه‌ماڵه‌وه كه هه‌ر سه‌ر به گه‌رمیانن رووى له یانه‌ى زاخۆ كرد.
هه‌رچى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیشه كه به‌شداره له خولى پله‌یه‌كى عێراق پێكهاته‌ى نیوه‌ى زیاترى له گه‌رمیانه‌وه‌یه ، حه‌سه‌ن حسێنى گۆڵپارێزو دانا مستهفاو ئاراز مستهفاو شوانه باوهنورى و رێباز ره‌حیم درێسى سه‌وزى پێشمه‌رگه‌یان نووسیه‌وه .
نامیق تۆفیق، چاودێرى خوله‌كانى كوردستان و عێراق له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ،گه‌رمیان ھێندە یاریزانی ئاست بەرزی تێدایە كە توانای بەشداری كردنی خولی عێراقی ھەیە كە بتوانێت بۆ ماوەیەك مانەوەی خۆی لە خولەكەدا بسەلمێنێت بەڵام چۆن ئەم كارە ئەكرێت
یەك دەستی ئەبێت كەشێك بخولقێنرێت كە ھەموویان خۆیان بەخاوەنی یانە و شارەكەی خۆی بزانرێت، دڵپاكی كە دەبێت ھەموان وەك برا بن و نابێت لەپاش ملە باسی یەكتر و ژێر بڕین بكەن و ئاستی یەكتری بەرز بنرخێنن.
یەكتر قبوڵ كردن نابێت من تۆم بەدڵ نەبێت تۆش منت بەدڵ نەبێت ئەبێت ئەو كاتەی تۆ بە سەرەكی یاری ئەكەیت من بە دڵ و دەرونێكی پاكەوە مادوو بونت بەرز بنرخێنم
ئیدارە دانی باش ئەمەش گەورەترین خاڵە كە بتوانێت ئەم یەك دەستی و دڵ پاكی یەك قبوڵ كردنەمان بە جوانی و بە پاكی ڕابگرێت لەگەل ڕاھێنەرێك كە شارەزایی باشی ھەبێت لە ئیدامە دانی ئەم تیپە كە پشكی شێری بەر دەكەوێت .
ئه‌و چاودێره ده‌شلێت ، ھەڵبەتە ئەم ناوانەش لە ھەرە ناوە دیارەكانی تۆپی پێى كوردستانن كە خوم بەربژێرم كردون لەوانیە یاریزانی باشتری تیا بێت دەرفەتی كەمتری ھەبێت.
باسی ساڵانی پێشوو ترناكەم كە كۆمەڵێك یاریزانی زۆر باش وازیان ھێناوە ئێستا لە یاریگاكان دابڕاون.
سپۆرت میدیا – تایبه‌ت