به ئه‌نجامدانى ده یارى دۆستانه ، تیپى تۆپى لاوانى دوكان ده‌یه‌وێت ببێته ژماره‌یه‌كى به‌هێز له خولى لاوانى یانه‌كانى كوردستان كه بڕیاره به‌منزیكانه ده‌ستپێبكات .
نێچیره‌ڤان ئه‌بوبه‌كر ، كه ئه‌ركى راهێنه‌رێتى تیپه‌كه‌ى پێ دراوه ماوه‌یه‌كى زۆره سه‌رقاڵى ئاماده‌كارییه‌كانى تیپهكهیهتى بۆ ئه‌و خوله‌و ده‌یه‌وێت به‌ده‌ر له‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى به‌هێزى خوله‌كه بێت هاوكات تیپێكى تۆكمه‌ش بۆ داهاتووى شارۆچكه گه‌شتیارییه‌كه بونیاد بنێت .
ئه‌و راهێنه‌ره له لێدوانێكى تایبه‌ت وتى ، تیپه‌كه‌مان 25 یاریزانى له خۆ گرتووه به‌شى زۆرى یاریزانه‌كانیش له ناو شارۆچكه‌ى دوكانهوهیه هاوكات ژماره‌یه‌ك یاریزانى به‌هره‌مه‌ندى پیره‌مه‌گرون و ته‌ق ته‌قى له خۆگرتووه .
ئه‌و راهێنه‌ره وتیشى ، تاوه‌كو ئێستا 10 یارى دۆستانه‌مان ئه‌نجامداوه ئه‌ویش به مه‌به‌ستى تاقیكردنه‌وه‌ى زیاترى یاریزانه‌كانمان چونكه ده‌مانه‌وێت ژماره‌یه‌كى به‌هێزبین هاوكات تیپێكى تۆكمه‌ش بۆ داهاتووى دوكان بونیاد بنێین .
بریاره له گه‌ڕى یه‌كه‌مى خوله‌كه له رۆژى 25-2-2022 له‌سه‌ر یاریگاى خۆیان دوكان میواندارى سیروانى نوێ بكه‌ن .
سپۆرت میدیا – تایبه‌ت