ته‌نیا یاریزانه له سێ پاڵاوتنى سه‌ركه‌وتن بۆ جامى جیهانى یارى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق كردووه، نه‌ك له كوردستان و عێراق به‌ڵكو له ناو وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ش ناسراوه ئه‌ویش گۆڵپارێزى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى ده‌ستى عێراق شیروان حه‌مه مه‌حموده .
شیروان كێیه ؟
شیروان حه‌مه مه‌حمود حسه‌ین له‌دایكبووى ساڵى 1983یه‌و یاریزان و گۆڵپارێزى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى ده‌ستى عێراق و یانه‌ى سلێمانیه .
كه‌ى ده‌ستى به یاریكردن كردووه ؟
هه‌ر له ته‌مه‌نى منداڵیه‌وه شیروان له گه‌ڕه‌كى چوارباخه‌وه ناوێكى دیاره‌و له تیپه‌كانى شارى سلێمانى و قوتابخانه‌كان ده‌ستى به یاریكردن كردووه .
به‌شدارییه ده‌ره‌كییه‌كانى وه‌ك یاریزان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق كه‌ى بووه .
شیروان به هۆى ئه‌و ئاستبهرزییهى هه‌یه‌تى ماوه‌ى 15 ساڵه گۆڵپارێزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقه به‌شدارى ده‌یان پاڵه‌وانێتى كردووه له‌وانه‌ش پاڵه‌وانێتى وڵاتانى عه‌ره‌ب -میسر 2007 پاڵاوتنه‌كانى جامى جیهانى 2009 پاڵاوتنه‌كانى جامى جیهانى 2013پاڵه‌وانێتى جامى ئاسیا 2009 -پله‌ى شه‌شه‌م ، پاڵه‌وانێتى یانه‌كانى ئاسیا 2008 له وڵاتى كوه‌یت –له‌گه‌ڵ یانه‌ى سلێمانى .
شیروان و یانه‌كانى عێراق
به‌هۆى ئاستبهرزیهوه یاریزانه باڵابهرزهكهى شارى سلێمانى ده‌بێته دڵخوازى یانه به‌هێزه‌كانى عێراق ، شیروان ساڵى 2009 له‌گه‌ڵ یانه‌ى جه‌یش به‌شدارى پاڵه‌وانێتى ئاسیا له وڵاتى ئه‌رده‌ن ده‌كات .
ساڵى 2011 له‌گه‌ڵ یانه‌ى نه‌فتى جنوب له لوبنان ب ،2012 نه‌فتى جنوب سعودیه ، 2013 نه‌فتى جنوب –مه‌غریب ، 2014 نه‌وتى جنوب له وڵاتى تونس به‌شدارى پاڵه‌وانێتییه‌كانى ئاسیا‌و عه‌ره‌ب ده‌كات و 2016 ده‌بێته گۆڵپارێزى یانه‌ى كه‌رخ و به‌شدارى پاڵه‌وانێتییه‌ك له ولاتى ئێران ده‌كات .
سێیه‌م پاڵاوتنى جامى جیهانى
كۆتایى مانگى رابردوو شیروان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له وڵاتى سعودیه به‌شدارى پاڵه‌وانێتیى ئاسیا‌و پاڵاوتنى جامى جیهانى كرد له ولأتى سعودیه وه‌ك ته‌نیا كوردێك له پێكهاته‌ى هه‌ڵبژارده‌كه كه پله‌ى شه‌شه‌مى كیشوه‌ره‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنا .