
بە ورەیەکی بەرزەوە، تیپی یۆپی پێی یانەی نەورۆز بەشدار لە خولی نایابی عیراق گەشتی شاری بەغدا دەکات بە مەبەستی رووبەرووبونەوەی قوەجەویە لە گەڕی بیست و سێیەمی خولی نایاب.
گەشتەکەی نەورۆز پاش سەرکەوتنە بەنرخەکەی گەڕی پێشووە بەرامبەر نەفتی وەسەت کە توانی سێ خاڵی گرنگ لەو یانە بەهێزە وەربگرێت .
یاری ئەمجارەی نەورۆز لە رۆژی هەینی سەعات ٨:١٥ -ی شەو دەبێت لەسەر چیمەنی یاریگای شەعب .
پێش دەستپێکی ئەم یارییە ، نەورۆز بە کۆکردنەوەی ٢٣ خاڵ لە خانەی شانزەیەمی ریزبەندییەو جەویەش ٤١ خاڵی هەیەو لە خانەی چوارەمە .
سپۆرت میدیا – دێسكى عێراق