ئاقره‌تانى دهۆك و هه‌ولێر براوه‌ بوون

ئافرەتانی دهۆک بەرامبەر دوکان وەستاییەوە

یارییەکانی قۆناغی چوارگۆشەی زێرینی خولی نایابی فوتساڵی کوردستان بۆ کچان دەستیپێکرد.

سیستمی خولەکە بە شێوازی خول بەڕێوەدەچێت و یانەکانی ئافرەتانی دهۆک ، دوکان ، ئافرەتانی هەولێر ، پیرەمەگرون بەشدارن .

لە یەکەم یاری قۆناغەکە ، لە شاری سلێمانی ئافرەتانی دهۆک بەرامبەر دوکان وەستاییەوەو یانە زەرد پۆشەکە ٣-١ لە دوکانی بردەوە.

گۆڵەکانی ئافرەتانی دهۆک لە ڕێگەی سیپەڵ شوکرو نادیە فازل و رۆژین سەعیدەوە تۆمارکران و تەنیا گۆڵەکەی دوکانیش فەریدە حەسەن نووسیەوە .

له‌ یارییه‌كى ترى هه‌مان قۆناغ ، ئافره‌تانى هه‌ولێر ئه‌نجامێكى گه‌وره‌یان ده‌سته‌به‌ركردو ٧-٣ توانیان له‌ پیره‌مه‌گرون ببه‌نه‌وه‌ .

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز