هێمن نازم یاریزانی یانه‌ی هندرێن و ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند، ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی كوردستان زۆر به‌هێزه و چه‌ند یانه‌یه‌ك ركابه‌ریی هندرێن ده‌كه‌ن بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه.
هێمن نازم سه‌باره‌ت به ركابه‌رییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان، له دیمانه‌یه‌كی كورتدا له‌گه‌ڵ په‌یجى یانه‌ى هندرێن ده‌ڵێت “خولی ئه‌م وه‌رزه كوردستان تاموچێژێكی تایبه‌تی هه‌یه، ركابه‌رییه‌كان زۆرن به‌هێزن، به‌شێكی زۆری تیپه‌كانیش له رووی ئاست و خاڵیشه‌وه له یه‌كتر نزیكن، ئه‌مه‌ش ململانێیه‌كه‌ی به‌هێزتر كردووه”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ده‌توانم بڵێم سێ تا چوار تیپ ركابه‌ریی ئێمه ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی خوله‌كه”.
هێمن سه‌باره‌ت به یانه‌ی هندرێن و ركابه‌ریكردن له‌سه‌ر نازناوی خولی نایاب، كه ئه‌م وه‌رزه هندرێن به شایسته‌یی له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه، ئاماژه‌ی به‌وه دا، هه‌موو یاریزانان و ستافی مه‌شق و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی و هانده‌ره دڵسۆزه‌كانی یانه‌كه‌مان، هه‌موو توانا‌مان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه ببینه پاڵه‌وان و نازناوه‌كه به‌ده‌ست بهێنێن.
هێمن نازم مه‌جید، یه‌كێكه له رۆڵه‌كانی یانه‌ی هندرێن، له 1993 له‌دایكبووه، له تیپه میللییه‌كان ده‌ركه‌وتووه و پاشان له تیپی لاوانی یانه‌ی هندرێن یاریی كردووه و پێگه‌یشتووه، دواتر له 2013 بۆ تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه سه‌رخرا، ئێسته‌ش درێسی ژماره 10ی هندرێن ده‌پۆشێت و یاریزانێكی سه‌ره‌كی و گرنگی پێكهاته‌ی دڵشاد مه‌عرووفی راهێنه‌ره.
هێمن نازم جگه له‌وه‌ی له ناوه‌ڕاست یاریی ده‌كات، یاریزانێكی گۆڵكاریشه و ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات.