ژمارەی یانەکانی کەرکوک سێ ھێندەی وڵاتی کوەیتە !

مۆرێکی تایبەت بە یانەکانیان لە گیرفانیاندایە

ئاکۆ بیبانی

ژمارەی یانە وەرزشییەکان لە شاری کەرکوک بە رێژەیەک زیادی کردوە لەگەڵ ژمارەی دانیشتوان و پێگەی جوگرافی شارەکە یەک ناگرێتەوە ، لە ئێستادا ھەموو گەڕەکێکی ئەم شارە بە تایبەت گەڕەکە عەرەب نشیینەکان خاوەن یانەیەکی وەرزشین ، لە رابردوودا ئەو تیپانە جگە لە تیپێکی میللی ھیچی دیکە نەبوون ، بە ڵام بەسود وەرگرتن لە گۆِرانکاریەکانی شارەکە ، ژمارەی یانەکان خەریکە دەچێتە کتێبی گینسەوە ، زۆربەی ئەو یانانەی مۆڵەتی وەرزش و لاوانی عیراقیان وەرگرتوە مەرجی بوون بە یانەیان نیە ، نە خاوەن یاریگایەکی تایبەت بەخۆیانن نە بارەگایەکیان ھەیە ، تەنھا پرۆسەیەکی ھەڵبژاردنیان ئەنجامداوە و دەستەیەکی کارگێڕیان دروست کردوە و مۆرێکی تایبەت بە یانەکانیان لە گیرفانیاندایە!

ئێستا ژمارەی یانە وەرزشییەکان لە شاری کەرکوک ٥٧ یانەیە ، ھەر گەڕەکێک چەند یانەیەکی ھەیە ، گەر بە زمانی ژمارەکان بدوێین ٥٧ یانە گەر تەنھا تیپی تۆپی پێیان ھەبێت ھەر تیپێک ٢٠ یاریزانی ھەبێت ئەوا کەرکوک خاوەنی ١١٤٠ یاریزانە ! زۆری ژمارەی یانەکان ھیچ سودێک بە یانەکان ناگەیەنێت بەڵکو دەبێتە مایەی زەرەر بۆ وەرزشی کەرکوک بەڵگەش بۆ ئەمە ( ھیچ یانەیەکی کەرکوک ) بەشدار نیە لە خولی نایابی عیراق ، ھیچ یانەیەکی کەرکوک لە خولی نایابی کوردستان بوونی نەماوە .

ژمارەی یانەکانی کەرکوک بەجۆرێک زیادی کردوە کە سێ ھێندەی یانە وەرزشییەکانی کوێتە ، ھاوتای یانە وەرزشییەکانی ئێران و تورکیایە !

لە ئێستادا تەنھا یانەی گازی باکور لە خولی پلەیەکی عیراق یاری دەکات ، ٧ یانەش لە خولی پلە دوو ، خولی پلەسێی عیراقیش ژمارەیی پێوانەیی شکاند و ٤٠ یانە ئامادەییان نیشانداوە بەشداری بکەن جگە لەوەی چەند یانەیەکیش بەھۆی قەیراانی داراییەوە بەشدارنابن .

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز