
پاش چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك له راهێنانى یاریزانانى گۆره‌پان و مه‌یدان راهێنه‌رێتى یانه‌كانى سلێمانى و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و هه‌ڵبژارده‌ى عیراق ، دكتۆر ئه‌حمه‌د به‌هادین ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌كى ره‌سمى ئه‌و راهێنه‌ره ناسراوه وازهێنانى یه‌كجارى له بوارى راهێنان راگه‌یاندو ته‌نیا وه‌ك مامۆستایه‌كى زانكۆ له بوارى وه‌رزش به‌رده‌وام ده‌بێت.
له لێدوانێكى تایبه‌ت ئه‌و راهێنه‌ره ئاشكرایكرد ، بڕیاره‌كه‌ى یه‌كجاره‌كییه‌و ده‌یه‌وێت ته‌نیا خۆى بۆ كارى زانستى و نووسین ته‌رخان بكات و له داهاتووش هۆكاره‌كانى ئه‌و بڕیاره ئاشكرا ده‌كات.
دكتۆر ئه‌حمه‌د ساڵى 1966 له دایكبووه‌و زیاتر له چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه كارى راهێنه‌رى راهێنه‌رى گۆره‌پان و مه‌یدان ئه‌نجام ده‌دات .
تایبه‌ت به سپۆرت میدیا