بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد .
1- ئاگاداری بۆ یانە پلە دووەکانی سەرکەوتوو بۆ قۆناغی داهاتوو لە رۆژی سێشەممە 8-3-2022 کاتژمێر 2:30 نوێنەریان ئامادەبێت لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی قۆناغی کۆتایی .
2- ئاگاداری بۆ یانە سەرکەوتووەکانی خولی تازەپێگەیشتووان لە رۆژی سێشەممە 8-3-2022 کاتژمێر 3:00 نوێنەریان ئامادەبێت لەبارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەمەبەستی ئەنجامدانی تیروپشك بۆ یارییەکانی قۆناغی کۆتایی .
3- یانە بەشداربووەکانی خولی فوتساڵی کچان بۆیان هەیە یاریزانێکی پیشەگەری تر زیادبکەن بەمەرجێک یەک یاریزان لەکاتی یاری لەنێو یاریگا دەبێت .
4- بەپێی راپۆڕتی سەرپەرشتیار و ناوبژیوانانی یاری سەیدسادق و شەقڵاوە , ئاماژە بەبڕگەی (6)ی رێنماییەکانی رێککاری و سزادان بڕیاردرا بەڕاگرتنی یاریزان ( ئەمیر مەعڕوف ) ژمارە (27) لەیانەی شەقڵاوە بۆ یەك یاری و لەگەڵ مانەوەی کارتە سوورەکەی وە پێ بژاردنی بەبڕی (250) هەزار دینار .
5- دوا ئاگاداری بۆ یانەی شەقڵاوە بەکۆنتڕۆڵکردنی هاندەرانی و دووربوون لەکێشە و گرفت .
6- ئاگاداری بۆ سەرجەم سەرپەرشتیارانی خولەکانی کوردستان پێویستە دوای تەواوبوونی یارییەکان بە (2) کاتژمێر راپۆڕتەکانیان رەوانەی ژمارەی واتساپی تایبەت بەیەکێتی تۆپی پێی کوردستان بکەن (07508197037) بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیارن