
دوای بەشداری کردنیان لە پاڵەوانیەتی پایسکلیسواری عێراق لە بەغداد، کە زیاتر لە ٣٥ یانە بەشدارییان تێدا کردبوو، کچان و کوڕانی یانەی هەولێر ئەنجامی باشیان بە دەستهێنا.
لەسەر ئاستی پێشکەوتووان، هەردوو تیپی کچان و کوڕانی یانەی، توانیان پلەی سێیەم مسۆگەر بکەن و، لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووانیش پلەی دووەمی عێراقیان بە دەستهێنا.
پاڵەوانێتی پایسکیلسواری عێراق بە شێوازی قۆناغ بەڕێوەدەچێت.
راگهیاندنى یانهى ههولێر