![](https://i0.wp.com/sportmedia.krd/wp-content/uploads/2022/03/SportMedia-Website-2.jpg?resize=700%2C386&ssl=1)
تیپی تۆپی پێی یانەی نەورۆز بەشدار لە خولی نایابی عیراق گەشتی شاری حلە دەكات بە مەبەستی ئەنجامدانی یارییەكەی لە گەڕی 25ـی خولی نایابی عیراق بەرامبەر یانەی قاسم.
یارییەكە سەعات 1:30ـی رۆژی سێ شەممە 8-3-2022 لەسەر یاریگای ئۆلۆمپی كفل بەرێوەدەچێت و یانە سپی پۆشەكەی سلێمانی دەیەوێت بە یادی سەركەوتنی یاری چوون 3-2 دووبارە لە یانەی میواندار بباتەوە و بتوانێت جارێكی دیكە هەنگاو بۆ پلەكانی سەرەوەی ریزبەندی بكێشێت كە لە ئێستادا لە پلەی سیانزەیەمە بە 26 خاڵ، قاسمیش بە 25 خاڵ لە پلەی پانزەیەمە و تا رادەیەكی زۆر لە یارییەكانی رابردوو ئاستی وەك پێویست نەبووە.
نەورۆز لە گەڕی دووەم 5 یاری ئەنجامداوە، 3 یاری لە خاكی خۆی بردۆتەوە و 2 یاریش لە دەرەوەی یاریگەی خۆی تووشی شكست بووە و بە وتەی وەلی كەریمی راهێنەری نەورۆزیش تیپەكەی لە ورەبەرزیدان و دەیەوێت بە هەمان ریتمی یارییەكانی پێشوو بەردەوام بێت.
دێسكى عێراقى سپۆرت میدیا ئامادهیكردووه