کچانی سیروانی نوێ دەچنە بەغداد 

پلەکانی پێشەوەیان دەچنیەوە

بە مەبەستی بەشداریکردن لە قۆناغی یەکەمی پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی عیراق ، تیپی کچانی گۆرەپان و مەیدانی کچانی سیروانی نوێ گەشتی بەغدادی پایتەخت دەکەن.

تیپەکە ماوەی چەندین مانگە بە راهێنەرێتی شەمام سەمەد مەشق و راهێنانەکانیان ئەنجام دەدەن بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی لە دوو ئاستی جیاواز بەشداری دەکەن.

هاوکات تیپەکە گەڕاندندنەوەی دڵسۆز عوبێدی بۆ مەشقەکان راگەیاندووە کە بەهۆى نەشتەگەرییەوە ماوەیەکی زۆر دابڕا .

لە ماوەی ساڵانی پێشوو تیپەکە یاریزانەکانی بە شێوەی خواستن یارییان بۆ تیپەکانی تر دەکردو پلەکانی پێشەوەیان دەچنیەوە

به‌شى وه‌رزش – سلێمانى

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز