تیپى فۆتساڵى ئافره‌تانى دهۆك بۆ یارییه‌كانى داهاتووى خولى نایابى فۆتساڵى كوردستان پشت به تواناكانى كچه یاریزانێكى دیارى كورد ده‌به‌ستێت .
یانه‌كه‌ى پاڵه‌وانى وه‌رزى رابردوو ، پاش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى راهێنه‌رى پێشوو ، پشتى به تواناكانى زینه جه‌میلى یاریزانى پێشووى تیپه‌كه‌ى یاریزانى پێشووترى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى عێراق به‌ستووه.
سه‌ره‌تاى وه‌رزى ئه‌مساڵ پاش نزیكه‌ى پانزه ساڵ له یاریكردن له تۆپى پێ ، دواجار كچه وه‌رزشكاره‌كه‌ى شارى دهۆك و هه‌ڵبژارده‌ى عێراق زینه جه‌میل وازى له یاریكردن هێنا .
زینه ماوه‌ى چه‌ندین ساڵ له یاریكردن ئاستى به جێگرى مایه‌وه ، نزیكه‌ى ده ساڵ یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بوو ، دوو جاریش نازناوى خولى فوتساڵى كوردستان و به‌هه‌مان شێوه‌ش دووجاریش خولى عێراقى بردۆته‌وه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى پارێزگاى دهۆك یه‌كه‌مى پارێزگاكان و كۆتا نازناویشى پله‌ى دووه‌مى خولى فوتساڵى عێراق بوو له‌گه‌ڵ یانه‌ى گازى باكوورى شارى كه‌ركوك.
هاوكات خاوه‌نى بروانامه‌ى راهێنه‌رییه‌و یه‌كێكه له وه‌رزشكاره به‌تواناكانى كوردستان و عێراق .
هەرێز جەمال