![](https://i0.wp.com/sportmedia.krd/wp-content/uploads/2022/03/276127669_4909014439175484_4612135949178508855_n.jpeg?resize=700%2C455&ssl=1)
به بۆنه‌ى ده‌ستپێكى وه‌رزى به‌هار ، له شارى سلێمانى دوو چالاكى گه‌وره‌و كراوه به‌رێوه‌ده‌چێت .
چالاكى یه‌كه‌م ڕۆژی شەممە ۱۹-۳-۲٠۲۲ سەعات ۸ بەیانی پێشبڕکێی پاسکیل سواری کراوە لەبەردەم هۆتێل داوا بۆ تاسڵوجە دەست پێدەکات.
چالاكى دووه‌م سەعات ۹ ی بەیانی هەمان ڕۆژ پێشبڕكێی ڕاکردن لە باخی گشتییەوە بۆ بەردەم بینای ئاسیاسێڵ ئەنجام دەدرێت.
هەردوو چالاکییەکە بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی بەسپۆنسەری ئاسیاسێڵ ڕێکی خستوەو سەرکەوتوان خەڵات دەکرێن.
به‌شى وه‌رزش – سلێمانى