ئەمڕۆ پێنجشەمە بەرواری له مه‌راسیمێكى شایسته‌دا یەکێتی موای تای سلێمانی بە ئامادەبوونی ، شوان مسته‌فا سەرۆکی یەکێتی و سیروان مینە ئەندامی یەکێتی موای تای عێراق ، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە لیژنەی هەڵسەنگاندنی یەکێتیەکە.
به‌خشینى خه‌ڵاته‌كه لە پای ڕاپەڕاندنی ئەرک و کارەکانیان و ئەو خزمەتەی کردویانە لە چالاکیەکانی (٤/٣/٢٠٢٢) و (١١/٣/٢٠٢٢) کە هەر یەک محمد محمود ، سەرۆکی لیژنەی هەڵسەنگاندن و کۆسار هیوا و پاڵە عەدنانى ئه‌ندامى لیژنه‌كه بوون .
یه‌كێتییه‌كه له مه‌راسیمه‌كه به‌خشینى ئه‌و خه‌ڵاته‌ى بۆ هاندان و پشتیوانى بۆ ئه‌و لیژنه‌یه گێرایه‌وه‌و ئومێدی کاری باشتر‌و سەرکەوتنیان بۆ خواستن .
سپۆرت میدیا – سلێمانى