تیپی باسكه‌ی لاوانی یانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی توانیان نازناوی خولی نایابی باسكه‌ی لاوانی یانه‌كانی عێراق به‌ده‌ست بهێنن .
لە کۆتا یاری پاڵەوانێتییەکە ، تیپی باسكه‌ی لاوانی یانه‌ی حله میوانداری له لاوانی یانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كردوو دوای یارییه‌كی به‌هێز سه‌رەنجام لاوانی‌حه‌شد توانیان به ئه‌نجامی 64 – 82 سكۆر بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و به‌و ئه‌نجامه‌ش نازناوی خولی لاوانی یانه‌كانی عێراق یان به‌ده‌سهێنا .
لە ریزەکانی حەشدی پاڵەوان بۆ بەشێک لە یارییەکانی ئەم وەرزە هه‌ردوو یاریزانی لاوی کوردی یانه‌ی پێشمه‌رگه پۆلان په‌یجو عه‌لی و ڕاهۆز شۆڕش محه‌مه‌دساڵح توانیان پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی به‌غداد به‌هێز بكه‌ن و رۆلی کاریگەرییان نووسیەوە بۆ سەرکەوتن و بەدەستهێنانی ئەو نازناوە.
پۆڵان و راهۆز دوو ناوی دیاری لاوی یاری باسکەو لەگەڵ هەڵبژاردەی پارێزگای سلێمانی لە ماوەی رابردوو توانیان نازناوی کۆماری عێراق ببەنەوە.