سلێمانی پاڵەوانێتییەکی باسکەی نێودەوڵەتی لە ئامێز دەگرێت

لە وڵاتی ئێرانەوە دەگەنە شاری سلێمانی

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا شاری سلێمانی کەرنەڤاڵێکی نێودەوڵەتی باسکە لە ئامێز دەگرێت .

رزگار محەمەد رەئوف راهێنەری هەڵبژاردەی باسکەی عێراق بۆ کچان و رێکخەری پاڵەوانێتییەکە لە لێدوانێکی رایگەیاند ، سازدانی یەکەمین پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی کچان لە سلێمانی بۆ یاری 3×3 لە کۆتایی ئەم مانگە لە شاری سلێمانی بە بەشداری شەش تیپ دەبێت لە رۆژانی ٣١-٣ بۆ ٢-٤ لە ناو فامیلی مۆڵ .

وتیشی ، ئامادەکارییەکان بەرەو کۆتایی دەچن و یەکێتیی تۆپی باسکەی جیهان ئاگادارە لەم پاڵەوانێتییەو لە رۆژانی داهاتووش دوو تیپ لە وڵاتی ئێرانەوە دەگەنە شاری سلێمانی .

وتیشی ، پاڵەوانێتییەکە کراوە دەبێت بۆ تەماشاکردنی بینەران و مەبەستمانە ئاستی کچە کوردەکانیشمان ببینن کە ماوەیەکی زۆرە لە مەشقکێی زانستی چڕن و چاوەڕێی ئەنجامی گەورەیان لە پاڵەوانێتییەکەدا لێ دەکرێت.

سلێمانی – سپۆرت میدیا

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز