هه‌رێز جه‌مال
ماوه‌یه چه‌ندین ساڵه رۆژانه و بگره كاتژمێر دواى كاتژمێر گوێبیستى هه‌واڵى سه‌یرو سه‌مه‌ره‌و نامۆ ده‌بین به تایبه‌ت له‌سه‌ر وه‌رزشى عێراق و كوردستان كه من خۆم زیاتر‌و وردتر نزیكم و ئاگادارم ره‌نگه ئه‌وه‌شى من ئاگادارم به‌شێكى كه‌مى گوێگر‌و بینه‌رو بیسه‌ر له میدیاوه ئاگادارى ببێت .
له ماوه‌ى رابردوو به تاك تاك نه‌بێت من به هیچ جۆرێك پێشكه‌وتنم له بوارى وه‌رزش نه‌بینووه به‌ڵام ره‌نگه ئه‌مه راستیه‌كى تاڵ بێت ، كه زۆر جار وه‌رزشكاران هێنده‌ى خۆیان خهڵتاندووهو له وه‌همدا ژیاون هێنده وه‌رزشێكى راسته‌قینه‌و زانستیان نه‌دیووه ، به‌داخه‌وه تا ئێسته نه‌مبینى و نه‌مبیست لایه‌نێكى ئه‌كادیمى و زانستى ، یاخود خودى یانه‌كان ههڵوێستهیهكى گه‌وره له‌سه‌ر پاشه‌كشه‌ى وه‌رزش بكه‌ن ، ئه‌ویش یه‌ك رووه كه رووى ئه‌نجامه‌كانه .
به‌راستى خودى خۆم من ئه‌مه به وه‌رزش نازانم كه تیپێك له تۆپى پێ به ده گۆڵ و تیپێكى دیكه به 8هشت و تیپێك به سێ یارى 25 و تیپێك به چوار یارى گۆڵێك ناكات ، تودینتان ئه‌وه ئه‌نجام و وه‌رزشكردنه له یارى باله به سێ سێت ، نۆ خاڵ نه‌گریت ، ئه‌م كاره‌ساته چییه له باسكه خوڵقاوه ، به جیاوازى 100 خاڵ و له گۆره‌پان و مه‌یدان یاریزانی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ دووه‌م 5 ده‌قیقه‌ى جیاوازه ، كاره‌ساتى ئه‌مه له‌وه خوڵقا هه‌رچى هه‌ڵسا به پاساوى وه‌رزشكردن وله‌و رێگه‌یه‌وه بۆ پاره خواردن مۆڵه‌تى كردنه‌وه‌ى یانه‌تان دانێ، كاره‌سات ئه‌وه‌یه یه‌كێتییه وه‌رزشیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بلێن خولێكى 50 هه‌زارى كردۆته‌وه 5 ملیۆن وه‌رده‌گرێت و دوو به ناو تیپى لاكۆلان دێنێت و نه‌ك حه‌یاى یارییه‌كه‌ى خۆشى حه‌یاى وهرزشهكهى خۆشى ده‌بات ، تكایه به هه‌مووان به‌رپه‌رچى ئه‌م جۆره وه‌رزشكردن و گاڵته‌جارییه بده‌نه‌وه‌و رێگرى بكه‌ن ، تكایه راهێنه‌ران و یانه‌كان ئێوه ده‌زانن به‌و رێگه‌یه چۆن شكۆى وه‌رزش و وهرزشكارهكانى به‌رده‌ستان ده‌شكێنن ، بیكه‌ن به‌خاترى یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان ده خولى سه‌قه‌ت و نازانستیت كردۆته‌وه تا زووه رایبگرهو پۆڵێنبهندى بكه‌ن ، تكایه واز له‌م گاڵته‌جارییه بهێنن به یه‌كجارى ، كه‌رامه‌تى چى منداڵه و خولیابارى وه‌رزشه خه‌ریكه وێران ، وه‌ڵاى رێ به‌مه نه‌گیرێ و توێژینه‌وه‌ى مه‌یدانى و زانستى له‌سه‌ر نه‌كرێت له چه‌ند رۆژو ساڵى داهاتوو هێنده‌ى تر ده‌بینه نوكته‌و گاڵته‌جار .