كورده‌كان هه‌ڵبژارده‌ى فوتساڵى عێراق كۆنترۆل ده‌كه‌ن

به‌ دوو یه‌كه‌ی ڕاهێنانی به‌یانی و ئێواران

راهێنه‌رى هەڵبژاردەی فوتساڵی ئافرەتانی عێراق، ، 22 یاریزانی لە لیستی کاتیدا هەڵبژارد، وەک ئامادەکارییەک بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا، کە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو لە شاری جدە لە سعودیە بەڕێوەدەچێت.

شاهیناز یاری ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یه‌كه‌م پرۆسه‌ى تاقیكارى یاریزانه‌كانى به‌ كۆتایی هێنا كه‌ بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ به‌رده‌وام بوو ، به‌ دوو یه‌كه‌ی ڕاهێنانی به‌یانی و ئێواران.

لە کۆتایی تاقیکردنەوەکاندا لیستێکى هەڵبژێردووه‌ کە لە 22 یاریزان پێکهاتبوو، هەروەها لە نێوان ئەو 30 یاریزانەی کە بەشداری تاقیکردنەوەکانیان کردبوو.

لیستى یاریزانەکان پێكهاتوون له‌ “نوور سەباح، فایزە جەلال، شاجوان جەبار، خەڵات ئەسعەد، نادیە فادڵ، زەینەب عەباس، تەبارەک ڕەحمان موئەیەد، سەماح ئیبراهیم، ​​غوفران سدیق، بەهرە دارا، شۆخان نورەدین، بێریڤان جەلال، شیلان عەبدوڵڵا، سارا عەبدوڵڵا، مەیس مەهدی و دێرین حمد، ڕۆژین سەعد، لینا صدیق، سەمیرە ڕەئوف، تەیبە سەلیم، هۆدا میخیب، تەیبە نەعیم.

پاش ده‌ستنیشانكردنى ناوه‌كان “تیپەكە دەچێتە كەمپێكی داخراوی ناوخۆیی بۆ چڕكردنەوەی یەكەكانی مەشق و راهێنان پاشان کەمپێکی دەرەکی بەدوای خۆیدا دێنێت، لەگەڵ ژمارەیەک یاری دۆستانە ئەنجام دەدات، بۆ دیاریکردنی پێكهاته‌ى کۆتایی و ئامادەیی تەواو بۆ هەڵبژاردنی باشترین 14 یاریزان بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا، کە لە شاری جدە لە سعودیە دەستپێدەکات، لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا”.

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز