ئەژدەر لەگەڵ نەفتی میسان بووە پاڵەوان

٢٠٠٥ وه‌كو یاریزان یاری بۆ یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر کردووە

ئه‌ژده‌ر عومەر ، تاكه‌ یاریزانی كورد بوو لەگەڵ یانەکەی بووە پاڵه‌وانی پاڵەوانێتی تازه‌ پێگه‌شتوانی بالەی عێراق.

ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە ، ‌ یاری كۆتایی خولی بالەی
تازه‌پێگه‌شتوانی عێراق له‌ نێوان یانه‌كانی نه‌فتی میسان و دغاره‌ به‌ڕێوه‌چوو له‌ نێو هۆلی شه‌عب ، یاریه‌كه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی نەفتی میسان به‌كۆتایهات به‌ سێ گێمی بێوه‌لام کە ئەژدەر بۆ یانە شین پۆشەکەی نەفتی میسان یاری دەکرد.

‌ ئه‌ژده‌ر لە دایکبووی ساڵی ٢٠٠٥ وه‌كو یاریزان یاری بۆ یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر کردووەو دانیشتووی ناحیەی بنگردی سەر بە قەزای ڕانیەیە.

تایبەت بە سپۆرت میدیا

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز