پێش سێ گەڕ لە کۆتایهاتنی یارییەکانی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی عێراق، تیپی تۆپی پێی یانەی نەورۆز کۆتا گەشتی وەرزی ئەمساڵ بۆ بەغدادئەنجامدەدات و لەوێ رۆژی هەینی بەرامبەر کارەبا دەوەستێتەوە.
یارییەکە سەعات پێنجی ئێوارە لەسەر یاریگای تاجی دەستپێدەکات یانەکەی شاری سلێمانی بەو پەڕی ورەبەرزی و دوور لە هاوکێشەی نەمانەوە لە خولەکەگەشت دەکات پاش ئەوەی گەڕی رابردوو مانەوەی بۆ وەرزی داهاتوو مسۆگەر کرد .
بۆ یارییەکەی رۆژی هەینی ، ناوەراستکاری پیشەگەری نەورۆز ئیفیانی یاری ناکات بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکانی و لە بەرامبەردا کارەباش بە هەمانهۆکار لە تواناکانی ئیڤان خالیدی کورد بێبەش دەبێت .
پێش یارییەکە نەورۆز بە ٤٨ خاڵ خانەی هەشتەمی گرتووەو کارەباش بە ٤٧ لە پلەی نۆیەم دێت .
سپۆرت میدیا–دێسکی عێراق