به شێوه‌یه‌كى ره‌سمى ، یاریزانى كوردى یانه‌ى نه‌ورۆزى شارى سلێمانى ، ئاسۆ رۆسته‌م یه‌كه‌م وێستگه‌ى پیشه‌گه‌رى وه‌رزشى له وڵاتى كوه‌یت تاقى ده‌كاته‌وه .
یاریزانه گۆڵكاره‌كه‌ى نه‌ورۆزى به‌شدار له خولى عێراق به ره‌سمى بۆ ماوه‌ى دوو وه‌رز رووى له یانه‌ى سالمیهى كوه‌یتى كردووه‌و له هه‌فته‌كانى ئاینده‌ش روو له‌و یانه‌یه ده‌كات و مه‌شقه‌كانى ده‌ستپێده‌كات .
ئاسۆ پێشتر بۆ یانه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و هه‌ولێرو دهۆك و كه‌ربه‌لا یاریكردووه‌و ئه‌م وه‌رزه‌ش له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز به تۆماركردنى ١٨ گۆڵ له خانه‌ى دووه‌مى گۆڵكارانى خولى نایابى عێراق دێت .
له ماوه‌ى رابردووش چه‌ندین یانه‌ى ناودارى عێراق و یانه‌كانى سعودیه‌و وڵاتانى كه‌نداو خواستى گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ئاسۆ هه‌بوو به‌ڵام دواجار ژماره نۆكهى نه‌ورۆز سالمیهى هه‌ڵبژارد .
سپۆرت میدیا